کارگەیەکی ماست داخرا

964+
هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناو سەنتەری شاری دهۆک کارگایەکی دروستکردنی ماست داخرا، لیژنەی قایمقامیەتیش دەڵێت هەر کارگەیەک پابەند نەبێت دادەخرێت.

لیژنەی قایمقامیەتی قەزای دهۆک ،24 کاتژمێر بەدواچوون بۆ رێنماییە تەندروستییەکان دەکات لە بازار و دوکانەکاندا.

میلەت زرکی، سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی ناوەندی دهۆک بە 964ی وت، “ئێمە سەردانی چەندین فرۆشگای بەرهەمی سپیاتیمان کرد، کارگەیەکی ماست بە نزیکەی 15 تا 20خاڵ پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبوو، کارگەکە داخرا و تا رێنماییەکان جێبەجێ نەکات ناکرێتەوە”.

وتیشی، لیژنەی تەندروستی لە 23ی تەمموز سەردانی ئەو کارگەیەی کردووە و ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام هەر پابەند نەبووە.

زۆربەی  شوێن و بازاڕەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن، بەڵام بەردەوامین لە چاودێریکردن لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان”، میلەت زرکی وای وت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا