خەڵکیان بێزار کردووە و دەستگیر کران

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە تۆمەتی ئەزیەتدانی هاوڵاتیان، پێنج شوفێر لە قەزای باتیفا دەستگیر کران.

دروستکردنی چەند جادەیەک لە قەزای باتیفا، بووە دەرفەت بۆ چەند گەنجێک بە ئوتومبێلی خۆیان پێشبڕکێ بکەن و ئەزیەتی هاوڵاتیان و خەڵک بدەن، بۆیە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت، جگە لە پێنج شۆفێر، کە دەستگیرکراون، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ دوو شوفێری دیکەش دەرچووە، کە ئەوانیش ئەزیەتی خەڵکیان داوە، هەڵمەتەكه‌ش بەردەوام دەبێت، چونکە هەندێک لەو شۆفێرانە وەک نەریتێک بەردەوام ئەزیەتی خەڵک دەدەن.

وتیشی: ئه‌وانه‌ی دەسگیرکراون، به‌ بڕیاری دادوەر بووه‌ و رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی کوتایی بەم هەڵسوکەوتانەیان بهێنن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا