بزانه سعودیه چی له ئاوى هه‌ولێر ده‌كات؟
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاوى هه‌رێم، باس له هاوكارییه‌كانى وڵاتى سعودیه ده‌كات بۆ بوارى ئاو له هه‌ولێر و ده‌ڵێت، نزیكه‌ى 150 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردووه.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم، كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامى ئه‌و شانده‌ى هه‌ولێر كه مانگى رابردوو سه‌ردانى وڵاتى سعودیه‌یان كردبوو، بە 964ـی راگەیاند، سعودیه ئاماده‌یی ده‌بڕی بۆ هاوكاریكردنیان و له‌بوارى پێشخستنى كه‌رتى ئاو له‌هه‌ولێر.
وتیشی “بڕیارە لە داهاتوو، سندوقی سعودی بۆ گەشەپێدان، هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ”.
ئاشكراشی كرد، وڵاتى سعودیه وێستگەیه‌كی ئاو له هه‌ولێر دروستده‌كات و پرۆِژه‌ى ئاوى ئیفراز سێش لە هەولێر فراوانتر ده‌كات.
باسی ئه‌وه‌شى كرد كه بۆ ته‌واوى ئه‌و پڕۆژه‌و كارانه‌ى بودجه‌یەکى لە نێوان 130 تاوەکو 150 ملیۆن دۆلار تەرخان كردووه.
رۆژى 4.7.2023 شاندێكى پارێزگاى هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تى ئومێده خۆشناو، سه‌ردانى وڵاتى سعه‌دیه‌ى كرد، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كى پارێزگاى هه‌ولێریش، شانده‌كه‌ى هه‌ولێر به ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی سعودیە، چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن