په‌یكه‌ره‌كانى ناو باخى گشتى پۆشته‌ و جوان كرانه‌وه‌

964+

رێژوان مامه‌ قادر – سلێمانى

په‌یكه‌ره‌كانى ناو باخى گشتى سلێمانى كه‌ ژماره‌یان 10 دانه‌یه‌، پۆشته‌ و جوان كرانه‌وه‌.

كامه‌ران قه‌ره‌داغی هونه‌رمه‌ند، كه‌ ئه‌ركى نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ى له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، به‌ 964ـى وت، له‌سه‌ر راسپارده‌ى شاره‌وانى سلێمانى ئه‌و كاره‌ى كردووه‌.

وتیشی “زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه‌”.

به‌ قسه‌ى كامه‌ران، ئه‌و به‌ته‌نیا په‌یكه‌ره‌كانى بۆیاغ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و په‌یكه‌رانه‌ لایه‌كیان شكابوون، ئه‌ویشی چاككردووه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن