سهمهد جهوههر بۆ 964: لهگهڵ یانهی ههولێر بهردهوام دهبم
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
دەستەی کارگێڕیی یانەی ههولێر گفتوگۆیان له نێوان خۆیاندا کردووە و نایانەوێت دەستبەرداری ستافی راهێنەرانی تیپی یانهكهیان بن له خولی كوردستان.
سەمەد جەوهەر راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر له خولی نایابی کوردستان بە تایبەت بە 964ـی وت: “بە شێوەیەکی زارەکی، بەڵام بە فەرمی و لەسەر کاغەز نا، گفتوگۆم لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەم کردووە و داوایان لێکردووم لەگەڵیاندا بەردەوامبم، منیش بە هەمان شێوە بە زارەکی داواکەیانم قبوڵ کردووە”.
سەمەد دەڵێت: “چەند دەستەوارە و گرێبەستێكم پێشکەش کراوە، بەڵام لەبەر یانەی هەولێر هەموویانم رەتکردووەتەوە، چونکە داوای مانەوەیان لێکردووم، ئەوان ئێستا سەرقاڵی تیپی یەکەمن، کە تیپی خولی عێراقە و لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بە فەرمی دەست بە گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە”.
ئەو راهێنەرە دەڵێت: لە یانەکەم ئاسوودەم، ئەوانیش بە هەمان شێوە لەگەڵ مندا ئاسوودەن، هەروەها لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم چاوەڕێی داواکاری و ویستی ئەوان دەکەم و لەسەر پلانەکانی ئەوان داواکارییەکانی خۆم دەخەمە بەردەستیان.
لە وەرزی رابردوودا یانەی هەولێر بۆ خولی پلە یەکی کوردستان دابەزی، بەڵام سەمەد جەوهەر تیپەکەی گەڕاندەوە ریزی یانە نایابەکانی کوردستان.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا