گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە دەربەندی رانیە خنکا.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو کەسەی خنکاوە گەنجێکە تەمەنی لە نێوان 39 بۆ 40 ساڵیدایە و خەڵکی شاری هەولێرە.
بە گوێرەی وتەی عەلی قادر، ئەو گەنجە لەگەڵ برایەک و کوڕێکیدا بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە دەربەندی رانیە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین وتیشی، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیی راپەڕین سەرقاڵی گەڕانن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی