له رووداوێكی هاتوچۆدا له ههریر كهسێك گیانی لهدهست دا
+964
ئاکام غەفور
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووسایدی دەشتی هەریر، نزیکی گوندی ئافریان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و كهسێك گیانی له دهست دا.
رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکاب دێرێک بووە، بەهۆی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر به 964ـی وت”، کەمێک پێش ئێستا کەسێک بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە بە رووداوی هاتوچۆ بریندار ببوو، بەلام بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەست دا”.
وتیشی، هاوڵاتییەکە تەمەنی لە نێوان 15 بۆ 20 ساڵە، خەڵکی گوندی ئافریانە. تەرمەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادی هەولێر.
لە ماوەی 10 رۆژدا سێ کەس له دەشتی هەریر بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان دەستداوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا