جگە لە تێکشکاندنی حەوت ئۆتۆمبێڵ

بارهەڵگرەکەی سلێمانی شەش کەسیشی بریندار کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی شار، لە رووداوەکەی ئەمڕۆی شەقامی 60 مەتریی سلێمانی، شەش کەس بریندار بوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک بازنەی مەلیک مەحمود، لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی، بارهەڵگرێک لە جۆری هینۆ خۆی کێشا بە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێڵ، بە لایەنی کەمەوە حەوت ئۆتۆمبێڵی تێکشکاند.

د.ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە 964ی وت، چوار کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار و دۆخی تەندروستیان جێگیرە، کەسێکی دیکەش بریندارە و بە رێگەوەیە بگاتە نەخۆشخانە، لە رووداووکەدا شەش کەس بریندار بوونە، بەڵام ئەو دوو کەسە برینەکەیان سووکە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، خاوەنی بارهەڵگرەکە خەڵکی سلێمانییە، ئێستا دەست بەسەرە لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار.

تیمەکانی شارەوانی سەقاڵی پاککردنەوەی ئەو خۆڵەن، لە بارهەڵگرەکە رژا بوو، بەو هۆیەوە شەقامەکەش چەور بووە، هێشتا بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل شیاو نییە

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی