سیستمێکی نوێی بەڕێوەبردنی ئابووری

“لەمەودوا هەموو داهاتە ناوخۆییەکان دەچێتە هەژمارێکی تایبەتەوە”

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سیستمێکی نوێی بەڕێوەبردنی ئابووری پێکهێناوە و دەڵێت، لەمەودوا لە رێگەی ئەم سیستمەوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم دەچێتە ناو هەژمارێکی تایبەتەوە.

بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بودجەی وەبەرهێنانیش بخرێتە ناو سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی هەرێمی کوردستان KFMS و لەوێوە بڕیار لە چۆنێتی و چەندێتی خەرجییەکانی کەرتی وەبەرهێنان بدرێت.

ئێستا دەتوانرێت داواکاری خەرجی لە رێگەی سیستەمەکەوە پێشکەش بکرێت و تەنیا لە ساڵی 2023ـدا بەم رێگەیە 104 ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوت کراوە و شەش هەزار و 142 داواکاریش پێشکەشکراوە.

بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 30.7.2023، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی لەگەڵ سەرپەرشتیاری سیستمەکە کۆبووەوە.

“[وەزیری دارایی] هیوای خواست لە رێی سیستمەکەوە سەرجەم خەرجی و داهاتەکان رێکبخرێت و رۆتیناتی ئیداری و دارایی و بە تەواوی کەمبکرێتەوە”، بە پێی راگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە.