چەند نەشتەرگەرییەکی چاندنی لوولپێچی گوێ بۆ منداڵانی نابیست ئەنجام درا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌شته‌رگه‌ری دانانی ئامێری لوولپێچ بۆ گوێچكه‌ی منداڵانی نابیست له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، كه خه‌رجییه‌كی زۆری هه‌یه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم دابینی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیه‌ی، کە لە لایەن وەزیری تەندروستییه‌وه واژۆ كراوه بۆ چارەسەری ئەو منداڵانەی پێویستیان بە نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی لوولپێچی گوێ هەبوو، رۆژی یەکشەممە 30.7.2023 لە بەشی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ (E N T) لە نەخۆشخانەی رزگاری له هه‌ولێر، نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچی گوێ (Cochlear implant) بۆ چەند منداڵێك ئه‌نجام درا، ئەم نەشتەرگەرییە یەکێکە لەو نەشتەرگەرییانەی تێچووی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره نەشتەرگەرییە له رۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە.
وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی رابردوو گرێبەستی دابینكردنی 144 ئامێری لوولپێچی واژۆ كرد، كە سەرجەم تێچووی خەرجییەکان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین ده‌كرێت.
نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچی گوێ ئەو چارەسەرییە هاوچەرخەیە کە لەوڵاتانی پێشکەوتوو بۆ نابیستان ئەنجامدەدرێت.
جگە لەو ئامێرەی لە ناو گوێی نەخۆشەکە دەچێنرێت، دوای چەند رۆژێک ئامێرێکی دیکە بە دەرەوەی گوێ دەلکێنرێت، کە نەخۆش لە رێگەیەوە دەتوانێت ببیستێت.
به پێی زانیارییه‌كان لە ماوەی رابردوودا 37 نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچی گوێ لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر ئەنجامدراوە.
بە پێی وتەی پزیشکه‌كان خەرجی هەر نەشتەرگەرییەکی له‌و جۆره لە وڵاتانی دەرەوە و لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی هه‌رێمی كوردستاندا نزیکەی چل هەزار دۆلارە.