له 30 رۆژى رابردوودا
رۆژانه له كۆیه زیاتر له ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌ماوه‌ى مانگى ته‌مموزدا، رۆژانه زیاتر له رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوورى قه‌زاى كۆیه روویداوه، له حه‌وت رووداوی مه‌له‌كردنیشدا سێ كه‌س خنكاوت و پێنج كه‌سیش له خنكان رزگاركراون.
ئه‌مڕۆ 30.7.2023 كه هێشتا رۆژێكى ماوه مانگى ته‌مموز كۆتایی پێبێت، به‌ڵام ئه‌و رووداوه ئاگركه‌تنه‌وانه‌ى كه له‌ماوه‌ى 30 رۆژه رابردوودا له سنوورى قه‌زاى كۆیه روویانداوه، 47 رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه بووه.
964 له‌و به‌دواداچوونه‌یدا پشتى به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه به‌ستووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى كۆیه له په‌یجى فه‌رمی خۆى له فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵت، به‌هۆى زوو كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كانه‌وه توانراوه به سه‌دان دۆنم زه‌وی پووش و په‌ڵاش و دارستان و دره‌خت و باخچه‌كان له سووتان بپارێزن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه، به‌ده‌یان دۆنم زه‌وى سووتاون و زیانیان به پووش و پاوان و دارستان و باخچه‌كان گه‌یاندووه.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا له سنووره‌ى قه‌زاى كۆیه، سێ حاڵه‌تى خنكان و پێنج حاڵه‌تى رزگاركردنى هاوڵاتیان له خنكان له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه هه‌بووه.
له‌و مانگه‌دا، توانیویانه چه‌ندین شوێنكار به‌سه‌ربكه‌نه‌وه و رێنمایی تایبه‌تیان بۆ خۆپاراستن له رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه، پێبده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى كۆیه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ى 30 رۆژى مانگى ته‌مموزدا، چوار له كارمه‌نده‌كانیان له‌كاتى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كان بریندار بوونه.