سیروان و زەڵم هەڵەبجەیان بوژاندووەتەوە

964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بەهۆی دوو سەرچاوەی ئاو بۆ هەڵەبجە، بەراورد بە شارەکانی دیکە کەمتر کێشەی کەمئاوی هەیە و بووەتە شوێنی بووژانەوەی کشتوکاڵ.

ئەلند تەها بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە 964ی وت، “لە پارێزگای هەڵەبجە 20 هەزار هاوبەشی ئاومان هەیە، بەهۆی هەردوو سەرچاوەی سیروان و زەڵم، هیچ گرفتێکی کەمئاوی لە شارەکەدا نییە”.

هەردوو سەرچاوەی زەڵم و سیروان، هەڵەبجە و هەورامانی کردووە بە ناوچەیەکی بەپیتی کشتوکاڵی، سەرچاوەکانی فەرمانگەی کشتوکاڵی ئەو پاریزگایە دەڵێن، 110 هەزار دۆنم زەوی هەڵەبجە کراوە بە زەوی کشتوکاڵی.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە، قسەی بۆ 964 کرد وتی، جگە لەوەی جوتیاران سود لە سەرچاوەکانی سیروان و زەڵم وەردەگرن، سەدان کانی و کارێز هەن کە لە گوند و ناوچەکەدا هەن، ئەمەش وایکردووە هەڵەبجە شوێنێکی گونجاو بێت بۆ کاری کشتوکاڵی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی