یادی عاشوورا لە خانەقین بە سەلامەتی تێپەڕی
+964
راژان باجەلان – خانەقین
ئەمڕۆ شەممە 29.7.2023 له كاتێكی زوودا رێوڕه‌سمی عاشوورا لە خانەقین ده‌ستیپێكرد و دواتریش ریِوڕهسمهكه به سه‌لامه‌تی و به‌بێ هیچ بریندارێك كۆتایی هات.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌ب بە جلی رەش و به‌كارهێنانی زنجیره و كهرهستهر برینداركه‌ر شین بۆ یادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێنی نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گێڕین و خۆیان ئازار ده‌ده‌ن.
باوکی زەهرا، سەرپەرشتیاری دەستەکانی خانەقینە بۆ یادی عاشوورا، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ 40 دەستە لە گەڕەکە و گوندە جیاوازەکانی خانەقین بەرەو سەنتەری شار بە پێ هاتوون، دواتر لە بەرامبەر حوسێنییەی گەورەی خانەقین کۆتای‌یان بە رێوڕسمهكه هێنا.
هێزە ئەمنییەکان زەنگی تەواوبوونی پلانی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیان بە سەلامەت لێدا و بە وتەی ئەوان، هیچ کێشەیەکی ئەمنی رووینەداوە.
هه‌روه‌ها د. شوان شاكر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی راگەیاند، تیمەکانی نەخۆشخانەی خانەقین لە دوێنێوە لە ناو شاردا بە ئەمبوڵانسەکانەوە بڵاوەیان پێکراوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیان نەبووە، تەنانەت حاڵەتی برینداربوونی قورسیش نه‌هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.
ساڵانە له رۆژی 10ی موحەڕەم، لە زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌به‌وه یادی رۆژی عاشوورا به ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سم و چه‌ند سرووتێكی تایبه‌ت، ساز ده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا