خۆڵبارین بەڕێوەیە
964+
فەهمی نەبی
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەدوای نیوە شەو شەپۆلێکی زۆری خۆڵبارین ناوچەکانی رۆژئاوا و خوارووی عێراق بگرێتەوە، بە جۆرێکە کاریگەرییەکەی دەگاتە هەندێک ناوچەی هەرێم.
ئەمشەو پشبینیەکانی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەو شەپۆلەی روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات بە ئەگەری زۆرەوە، بەشێک لە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ شارێک بێنێت.
ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی دەستپێدەکات، لەدوای نیوەشەو دەستپیدەکات و تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.