لە گەرمیان روویداوە

چەند راوچییەک بۆ ماوی 30 خولەک رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای ئاشکرابوونی ژمارەیەک راوچی لە گوندی هاجیلەری ناحیەی مەیدان لە لایەن پۆلیسی دارستانەوە، بۆ ماوەی 30 خولەک بە چەک رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە و دەستگیریش نەکراون.

رووداوەکە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 28.7.2023 لەو ناحیەیەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان روویداوە.

راوچییەکان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵیان پێبووە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیەی مەیدان بە 964ـی وت، “لە کاتی گەڕانی تیمەکانمان راوچیەکانمان بینیوە و نزیکەی 30 خولەک رووبەڕوبونەوە و شەڕە تەقە روویدا و نەمانتوانی دەستگیریان بکەین و ھەڵھاتن”.

نەزاندراوە ژمارەی راوچییەکان چەند بووە، “ئۆتۆمبێلەکانی ئەوان لە هی ئێمە باشتر بوون و نەمانتوانی دەستگیریان بکەین”، سەرچاوەکەی پۆلیس وای بە 964 وت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد