گروپی دۆستایەتی كوردی – فەرەنسی دروستدەكرێت

964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

گروپی دۆستایەتی كوردی – فەرەنسی لە پەرلەمانی فەرەنسا بۆ پشتیوانیكردن لە مافەكانی گەلی كورد لەلایەن پەرلەمانتاران و چالاكوانانەوە دروستدەكرێت.

عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا بە 964+ی وت، “لەگەڵ جون لوی بورل، سەرۆکی کومیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی فەرەنسا  كۆبوومەوە و وا بڕیارە گەورەترین گروپی هاوبەشی دۆستایەتی كوردی – فەرەنسی لە ناو پەرلەمانی فەرەنسا بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كورد دروستبكەین”.

گروپەكە كار لەسەر مافەكانی گەلی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی كوردستان دەكات پێكدێت لە ٢٢ ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا و چەند كەسایەتیەكی كورد و وا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە گروپەكە بە فەرمی رابگەیەندرێت و دەست بە كارەكانی بكات.

گروپی دۆستایەتی كوردی – فەرەنسی بارەگاكەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەبێت