له ئیدارەی سۆراندا ئاو بە کۆبۆن دابەش دەکرێت
964+
ئاسۆ وەرتی -ـ سۆران
بەهۆی وشکبوونی کانی و بیری ئاوی بەشێک لە گه‌ڕەکەکانی ئیدارەی سۆران، رۆژانە سێ ملیۆن لیتر ئاو دابەش دەکرێت، 20 گوندی قەزای سیدەکانش لە رێگەی تەنکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
هه‌ریه‌ك له‌و خێزانانه كۆبۆنێكیان پێدراوه كه بۆیان هه‌یه مانگانه 30 هه‌زار لیتر ئاو وه‌ربگرن و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت حه‌وت هه‌زار و 500 دیناریان لێوه‌رده‌گرێت.
بە وتەی بەڕێوەری ئاوی ئیدارەی سۆران، دوو ملیار دینار لەلایەن حكومەته‌وه تەرخانکراوە بۆ رووبەرووبونه‌وه‌ی گرفتی کەمئاوی .
ته‌حسین سه‌عدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە 964ـی وت “بەراورد بە ساڵی پار، گرفتی کەمئاوی تا رادەیەک چارەسەركراوه، بەهۆی تەواوبوونی هەندێک پڕۆژە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، داوای 12 ملیار دینارمان کردووە، بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ى كه‌مئاوى، چونكه ئێستا له به‌شێكى گه‌ڕه‌كه‌كان، بە کۆبۆن ئاویان پێده‌درێت.
ئاشكراشی كرد، له سنوورى ئیداره‌ى سۆران 1250 خێزان لە رێگەی کۆبۆنه‌وه ئاویان پێدەدرێت
قەزای ناوه‌ندى سۆران، جگە قەزای سیدەکان، لە 36 گەڕەک پێکدێت و 38 هەزار خێزانی لێدەژی، رۆژانە پێویستی بە چوار هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە، بەڵام ئێستا تەنیا سێ هەزار مەتر سێجا ئاو بەردەستە، ناچار هەندێک لە گەڕەکەکان بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا