سەندیکای دەرمانسازان: نرخی دەرمان دەخرێتە سەر ستیکەر

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری سەندیکای دەرمانسازان سەرقاڵی دیاریکردنی نرخی دەرمانە لەسەر ستیکەر.

ئەو ستیکەرە بۆ جیاکردنەوەی دەرمانی رێگەپێدراو بە دەرمانی نایاسایی لە لایەن کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێمەوە بەکاردێت و لەمەودوا نرخیشی دەخرێتەسەر.

وەزارەتی تەندروستی زیاتر لە 15 هەزار جۆر دەرمانی تۆمار کردووە.

“پێشتر بەشێک لە کۆگا و دەرمانخانەکان یاریان بە نرخ کردووە و لە بەرژەوەندی خۆیان بەرزیان کردووەتەوە”، ئەوە قسەی پەرست نەقشبەندی، ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستانە بۆ 964.

وتیشی، “دەرمانە تۆمارکراوەکان زۆرن و بەشێکی زۆری ئێستا ئامادەیە و دوای تەواوکردنی نرخەکەی دەخرێتە سەر ستیکەر و کۆنتڕۆڵی نرخی دەرمان دەکرێت”.