سەگ و پشیلەکان فڕێدەدرێن

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ لایه‌ن بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان زیادیكردووه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌سانێك له‌ ئاژه‌ڵه‌كان بێزاربوونه‌ و فڕێیان ده‌ده‌نە ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، پزیشکێکی شاره‌زاش دەڵێت، کاتێک ئاژه‌ڵه‌كان دەکرێنە دەرەوە هەندێکیان گیان لە دەست دەده‌ن.

فەرمان عەزیز، ئەندامی رێکخراوی پاکۆ بۆ 964+ وتی، “رێکخراوی پاکۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵان لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە سەرقاڵی هاوکاریکردنی ئاژەڵانی بێلانه‌یه‌، ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقامەکانن و لانەیان نییە”.

ئه‌و ده‌ڵێت، وەک رێکخراوەکەیان هاوکاری ئەو ئاژەڵانەیان کردووە، کە لەسەر شەقامەکان فڕێدراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کردوون، بە دوای خاوەنەکانشیان گەڕان و لە کاتی نەدۆزینەوەیان، شوێنێکیان بۆ ئاژه‌ڵه‌كان دابین كردووه‌.

“هەر ئاژەڵێک بتەوێت بەخێوی بکەیت، دەبێت پێداویستییە سەرەتاییەکانی بۆ دابین بکه‌یت، زۆر گرنگە کاتیشی بۆ تەرخان بکه‌یت، چونکە ئەو ئاژەڵە لە سروشتی خۆیدایە و کەسێک دەیباتەوە بۆ ماڵەوە، ئەرکێک لەسەر شانی زیاد دەکات، کەسانێکیش هەن وەک ئاژەڵدۆستی بەخێویان دەکه‌ن”، فەرمان عەزیز وا ده‌ڵێت.

وتیشی: “کەسانێك هەن بۆ کاتبەسەربردن ئاژه‌ڵیان هه‌یه‌، هەیە بۆ تەنیا ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیەوێت، کاتێکیش ئاژەڵەکە نەخۆش دەکەوێت ئامادە نییە چارەسەری بکات، بۆیە فڕێیان ده‌ده‌نه‌ سەر شەقام”.

ئه‌و ئەندامه‌ی رێکخراوی پاکۆ ده‌ڵێت، کەسانێک هەن كاتێك ناتوانن ئاژەڵەکانیان بەخێو بکه‌ن، نامە بۆ رێکخراوەکەیان دەنێرێت و ده‌ڵێن ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌خشن.

فه‌رمان عه‌زیز باسی بابه‌تێكی تایبه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت، “کاتێک سەگێک دەخرێتە سەر شەقام، لەبەر ئەوەی هی ناوچەیەکی دیكه‌یه‌، سەگه‌كانی ئەو ناوچەیە پەلاماری ده‌دەن، چونكه‌ هیچ سەگێک سەگی ناوچەیەکی دیكه‌ پەسەند ناکات”.

دواجار ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، رێکخراوەکەیان تا ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نزیکەی ٥٠٠ سەگ كردووه‌ و چه‌ندان ئاژه‌ڵی دیكه‌شیان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

دکتۆر ئاکام غەفوور پسپۆڕی ڤێتێنەری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ 964+ قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، “پێویستە ئەو کەسەی بڕیاری بەخێوکردنی ئاژەڵ دەدات، بڕیار بدات چ جۆره‌ ئاژه‌ڵێك به‌خێو دەکات، چونكه‌ ئاژه‌ڵه‌كان كاتیان پێویسته”.

وتیشی، “فڕێدان یان بەخشینی ئاژه‌ڵ، دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ و وا دەکات بەرگری لەشی داببەزێت و تووشی نه‌خۆشی ببێت.

“هەندێک نەخۆشی هەیە له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە، هەندێکیش تەنیا بۆ ئەو ئاژەڵەیە و تا دەمرێت بە ئازارەوە دەبێت”، دكتۆر ئاکام غەفوور وای وت.

له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ژماره‌ی ئاژه‌ڵ و به‌ تایبه‌تی سه‌گ، له‌ ناو شاره‌كان زۆر بووه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كدا په‌لاماری خه‌ڵكیان داوه‌ و برینداریان كردوون، هه‌رچه‌نده‌ شوێن و شه‌ڵته‌ری تایبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵانیش