سەرچاوەیەک بۆ 964: بە موشەک لە ئۆتۆمبێلەکەی تەکیە دراوە

+964

ئەو ئۆتۆمبێلەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەکیەی کاکەمەند تەقییەوە  بەھۆی ھێرشی مووشەکی بووە و سێ جار تەقیەوەتەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964، ئۆتۆمبێلێکی ئێکسترا بووە و کەسێکی تێدا بووە و لە یەکەمجاردا تەقیەوەتەوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە ئێستا بریندارە و دۆخی تەندروستی باشە، بەڵام سێ جار ئەو ئۆتۆمبێلە تەقیوەتەوە.