داخستنی رێگەی بالیسان بە رووی بارهەڵگرەکاندا. وێنە:964
جارێکی دیکە رێگەی بالیسان بەرووی بارهەڵگرەکاندا داخرا
+964
ئاکام غەفور
به مه‌به‌ستی قیرتاوكردنی رێگه‌ی بالیسان، بۆ ماوه‌ی مانگێك رێگه‌كه به رووی بارهه‌ڵگره‌كان داخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لە مانگی ئایاری ئەمساڵه‌وه کارکردن لە رێگه‌كه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌كراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 ئێستا 15 کیلۆمەتری رێگه‌کە بۆ قیرتاوکردن ئاماده‌یه.
بە پێی بڕیاری ناحیەی بالیسان لە رێكه‌وتی 24.7.2023 تا 24.8.2023 هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ناتوانێت بەم رێگه‌دا هاتوچۆ بکات.
لە لێدوانێکی بۆ 964 مەهدی مستەفا بەڕێوبەری ناحیەی بالیسان وتی، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی رێگه‌ی بالیسان داواکاری پێشکەشی ناحیە کرد بۆ داخستنی رێگه‌کە بە رووی بارهەڵگرەکاندا، بەهۆی ئەوەی رێگه‌ی بەدیلیان نییە و ناچارن بۆ ماوەی مانگێک رێگه‌كه بە رووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا دابخەن.
وتیشی، “مەبەست لە داخستنی رێگه‌کە ئەنجامدانی کارێکی باشترە لە ماوەیەکی کەمتردا، ناکرێ لەگەڵ قیرتاوکردنی ڕێگه‌کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بەسەریدا بڕوات”.
درێژی رێگه‌ی بالیسان، کە نۆژەن دەکرێتە 23 کیلۆمەترە، لە کۆتایی ساڵی 2022 پرۆژەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا تەواو نەکراوە، یەکێکە لە رێگه بازرگانییەکان، کە پارێزگاكانی هەولێر- سلێمانی و سلێمانی – دهۆک بەیەکەوە دەبه‌ستێتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا