مانگەکانی 10 ، 11 ، 12

دەرماڵەی سێ مانگی خوێندکاران دابەشکرا

+964

شیراز عەبدوڵا

پڕۆسەی دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەولێر دەستیپێکرد، دەرماڵەکە هی مانگەکانی ( 10 ، 11 ، 12 ) ساڵی رابردووە، سێ دەرماڵە بەیەکەوە وەردەگرن .
ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی شارن بۆ هەر مانگێک 60 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەوانەشی لە نێو شارەکانن بۆ هەر مانگێک 40 هەزار دیناریان پێدەدرێت .

سامان عەبدوڵا ، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بە 964ـی وت، “بە هۆی رێکاری کارگێڕی و دارایی رەنگە کاتەکەی درەنگ کەوتبێت، بەڵام خوێندکاران ئێستا شایستە داراییەکانیان بۆ گەڕاتەوە و ئێستا دەتوانن وەریگرنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا