دەرمانخانە - وێنە: socialmedia
وەزارەتی تەندروستی هەوڵی بنبڕکردنی دەرمانی نایاسایی دەدات
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە هاوکاری سەندیکای دەرمانسازان هەوڵی بنبڕکردنی دەرمانی نایاسایی دەدات.
تەواوی کۆگا و دەرمانخانەکان ئاگادار کراونەتەوە هەر دەرمانێک ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی حکومەتی هەرێمی پێوەنەبێت وەرینەگرن.
پەرست نەقشبەندی، ئەندامی دەستەی لقی سلێمانی سلێمانی دەرمانسازانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەنگاوە بە رێژەیەکی بەرچاو رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی دەرمانی نایاسایی لەناو کۆگا و دەرمانخانەکاندا.
وتیشی، “لەبەرئەوەی بڕیارەکە لە سەرەتادایە دەبێت چاودێری بەردەوام لەسەر کۆگا و دەرمانخانەکان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی”.