بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک لە خانەقین سووتا

964+

راژان مەجید

ئاگر لە ماڵێک لە خانەقین کەوتەوە و زیانی زۆری مادییان بووە و ماڵی پیاوێکی بەتەمەن بووە.

هەرکە ئاگرەکە کەوتووەتەوە ئەندامانی خێزانەکە توانیویانە خۆیان رزگار بکەن و تەنیا زیانی مادییان هەبووە.

پێش گەشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی دراوسێکانیان توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.

پاشان لە رێگەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەی نیو کاتژمێردا ئاگرەکە توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

ئاگرەکە لە گەڕەکی مەزرەعە بووە و هۆکارەکەشی شۆرتی کارەبا بووە.