بەس مەرجی هەیە

ئەگەر كۆلێژەكەت بەدڵ نییە بیگۆڕە

964+

پێشەوا محەمەد

پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزاندنی کۆلێژ یان پەیمانگاکان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا بەشێوەی ئۆنلاین بەردەستە ماوەی زیاتر لە مانگێک بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، ئەو پڕۆسەیەی لە 22.7.2023 تا 31.7.2023 بەردەست دەبێت.

پڕۆسەکە ئۆنلاین دەبێت و لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە ئەنجام دەدرێت و خوێندکار دەتوانێت بە ئۆنلاین پرسیار بکات و لە لایەن تۆمارگای هەر زانکۆیەک بیەوێت وەڵام دەدرێتەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی وت، “ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خزمەتگوزارییە دەخاتە بەردەم خوێندکاران تا ئەگەر لەو کۆلێژ و بەشانە رازی نەبوون کە لێی وەرگیراون لەو دەرفەتەوە بچنە ئەو بەشانەی خۆیان حەزی پێدەکەن بە پێی مەرج و رێنماییەکان”.

بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتەکە، خوێندکاران دەتوانن لە کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشوور و ناوەڕاستى عێراق، هەروەها دابەزینى ئاسایی خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بە شێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل ئەنجام بدەن.

لەم لینكەوە گواستنەوەكەت ئەجامبدە

لەم لینكەشەوە گۆڕانكاریەكان و رێنماییەكان بخوێنەرەوە