بە عەرەبانەکەی لە هەڵەبجەوە بەڕێکەوتووە بۆ بەغدا

+964

کاروان ساڵحی

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەسەر عەرەنبانەکەی لە هەڵەبجەوە بەڕێکەوتووە بۆ بەغداو ئێستا گەشتووەتە پارێزگای کەرکوک.

ئەو کەسە لە رۆژی دووشەممەوە بەڕێکەوتووە و دەیەوێت داواکارییەکانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە بگەیەنێتە بەغدا.

شاهۆ، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەیە کە دەیەوێت ۆەیامەکانی بگەیەنێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق.