سۆران 88 تۆن کەلوپەلی بەسەرچووی لەناوبرد
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
لیژنەیەک لە قایمقامیەتی سۆران، ئەمڕۆ ئەو کەلوپەلانەیان لەناوبردووە، کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دەستیان بەسەرداگرتووە.
رەجەب زوبێر حارس، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە 964ی وت، “لیژنەکانمان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 700 دەرچوونیان هەبووە، لەو ماوەیەدا دەستیانگرتووە بەسەر 88 تۆن مەوادی بەسەرچوو”.
بە وتەی قایمقامی سۆران، ئەو بڕە کەلوپەلەی بەسەرچووە، پێکهاتووە لە مادەی خۆراکی، جوانکاری و کیمایی، لەو ماوەیەدا هەشت لاشەی ئاژەڵ بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن لەناوبراوە.
رەجەب زوبێر ئەوەشی وت، “رۆژانە لیژنەکانمان سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن، ئامانجمان سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیانە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەیدەینە دادگا، ئێستا چەند کەیسێک لە دادگا هەن، هی ئەوانەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی