هەواڵ
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەست دا
964+
فەهمی نەبی
ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمشەو لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێڵ لێێداوە و گیانی لەدەست دا.
ئەو سەرچاوەیەی بۆ 964 قسەی کرد، دەڵێت، ئەو کەسە پلەی موقەدەمە لە وەزارەتی پیشمەرگە، ناوی “س. ج”ە و تەمەنی 43 ساڵە.
هاوکات سەرچاوەکە ئەوەشی وت، رووداوەکە لە نزیک فاملی مۆڵ روویداوە، رووداوەکە کاتێک روویداوە ئەو ئەفسەرە لە شەقامی 100 مەتری پەڕیوەتەوە، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری تاکسی لێیداوە.
بەوتەی سەرچاوەکە تەرمی ئەو ئەفسەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی رزگارییە.