شەوی رابردوو سەرۆکی هەنگاریا لە هەولێر خەوت
964+
هێمن بەکر – هەولێر
شەوی رابردوو، کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر خەوت، بەوە دەبێتە دووەمین سەرۆکی وڵاتانی جیهان کە لە هەرێمی کوردستان شەوێک بخەوێت.
لە ئابی ٢٠٢١، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وەکو یەکەم سەرۆکی وڵاتان لە هەولێر خەوت.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گەیشتە هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
دواتر سەردانی بەغدا و ناوچە مەسیحی نشینەکانی پارێزگای هەولێر و دەشتی نەینەوای کرد.
بەگوێرەی میدیای وڵاتەکەی خۆی، سەرۆکی هەنگاریا بۆ بەسەرکردنەوەی سەربازەکان و پڕۆژە مرۆییەكانی وڵاتەكەی هاتووەتە عێراق.
ئەو له ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢، وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا.
لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەنگاریا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “سوپاسی سەرۆکم کرد کە هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ھاوکاری عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد”.
هەروەها وتی، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى پێکھاتە ئاینییەکان لە عێراق و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کراون.