مایکرۆسۆفت کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکانی Xbox Live Gold دەهێنێت

+964

عادل کانەبی

دوای 20 ساڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی دەهێنێت بە خزمەتگوزارییەکانی Xbox Live Gold و بە خزمەتگوزاری Xbox Game Pass Core جێگای دەگرێتەوە.

بەشداربوونی خزمەتگوزاری Xbox Live Gold بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە رۆژی 14ـی ئەیلولی ئەمساڵ خزمەت گوزارییەکەیان دەگۆڕدرێت بۆ خزمەت گوزارییە نوێیەکە.

راشیگەیاند، خزمەتگوزارییەکە نرخی بەشداری کردنی مانگانەی 10 دۆلار دەبێت و بەشداربووان دەتوانن یارییە ئۆنڵاینەکان لە رێگەی خزمەتگوزارییەکەوە ئەنجام بدەن وتیشی، خزمەتگوزارییە نوێیەکە 25 یاری لە خۆ دەگرێت و ساڵانەش یاری تازەی بۆ زیاد دەکرت

بە گوێرەی ماڵپەڕی Xbox ئەو یارییانەی کە لە خزمەتگوزارییە تازەکە بەردەستن بریتین لە:

Among Us، Descenders، Dishonored 2، Doom Eternal، Fable Anniversary، Fallout 4، Fallout 76، Forza Horizon 4، Halo 5: Guardians، Ori & The Will of the Wisps، The Elder Scrolls Online، Tamriel Unlimited، Human Fall Flat، Hellblade: Senua’s Sacrifice، Grounded، Halo Wars 2، Psychonauts 2، Inside، Gears 5، State of Decay 2.

Xbox Live Gold بریتییە لە بەشداریکردنی مانگانەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە چەندین خزمەتگوزاری پشکەش بە بەشداربووەکانی دەکات، لەوانەش: وەک ئەندامێک دەتوانیت چەندین یاری ئۆنڵاین بکەیت بە پدانی برێک پارەی مانگانە و بەردەوام لە پەیوەندی دابیت لەگەڵ هاوڕێ و دۆستەکانت