ڤیدیۆ: تونێلێکی مەترسیدار لە تونی بابا دۆزرایەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تونێلێکی نوێ، كه رێگه‌یەکی مەترسیدار و سەخت و تاریکی هه‌یه، لە تونی بابا دۆزرایەوە و نابێت بە تەنیا بۆی بچیت
نادر روستی شاره‌زای گه‌شتوگوزار له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك ڤیدیۆی دۆزینه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ی تونی بابای پۆست كردووه.
نادر روستی نووسیویه‌تی، “هۆڵێکی نوێ لە تونی بابا دۆزرایەوە، بەڵام رێگه‌کەی زۆر مەترسیدار و سەختە، سەره‌تا داڵانێکی تەسک و مەترسیدارە، دواتر تونێلێکی تاریکە و ئاوی تێدایە، دواتر تونێلەکە بەرەو بەرزایی دەڕوات، بۆیە پێویستە لایت و کلاوی سەلامەتی و گوریست پێ بێت، نابێ بە تەنیا بۆی بچیت، پاشان دەگەیت بە هۆلێکی فراوان کە رووناکییەکی کەم لەسەرەوە دێتە ژورەوە”.
تونی بابا هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی سه‌رنجڕاكێشه و دەکەوێتە باشووری دەربەندیخان لە نێوان گوندی پونگڵە و پساکانە.