پاسەوانێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانان کوژرا

+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک

تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانان کرا و پاسەوانێکیشی کوژرا.

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک، لە نزیک شەقامی پشتێنەی کەرکوک، تەقە لە ماڵی عەمید غەریب بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجوانان کرا و لە ئەنجامدا پاسەوانێکی کوژرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، لە لایەن شۆفێری ماتۆرسیکلێکەوە تەقە لە پاسەوانی بەردەرگەی ماڵی ناوبراو کراوە و کوشتویەتی، پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوە.

وتیشی، ئێستا هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە،  ئەو کاتەی تەقە لە ماڵەکە کراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانان لە ماڵەوە نەبووە، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەش دا، تا ئێستا هۆکار و ئامانجی ئەو هێرشە دیار نییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا