شۆستەشی بۆ دەكرێت

كۆڵانەكانی ئەڵایی قیرتاو دەكرێن

964+

ئەحمەد مستەفا
دەستكراوە بە دروستكردنی شۆستە  و قیر بۆ سەرجەم شەقام و گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵای و پارەكەشی شارەوانی دابینی كردووە.

شارۆچکەی ئەڵایی دەکەوێتە رۆژئاوای سلێمانی بەدوری 35 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی بازیانەوە دوورە.

هەردوو پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە 938 ملیۆن دینار لەلایەن کەرتی تایبەت جێبەجێدەکرێت، ئەندازیارانی شارەوانییەکانی سلێمانی و شارەوانی ئەڵایی سەرپەرشتی دەکەن.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، “ بودجەی پرۆژەکە لەسەر داهاتی شارەوانی شارۆچکەکە و پەرەپێدانی هەرێمەکان، جێبەجێ دەکرێن”.

بەوتەی زەردەشت رەفیق بێت، “دەستکراوە بە کارەکانی دیزاینکردن و راکێشانی شەقامەکان، کۆمپانیاکە لە 25.6.2023 وە تا کاتی تەواوکردنی پرۆژەکان ئەرکەکانی لە ئەستۆ دەگرێت”.

شارەوانی شارۆچکەکە تەمەنی 23 ساڵە، بەڵام مێژووی ئەڵایی بۆ 1976 دەگەڕێتەوە، ئێستا خاوەنی چوار گەرەک و دەیان کۆڵانە، زیاتر لە یەک هەزار و 200خێزانی تێدا دەژین.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد