دیمەنێک لە شاری خانەقین- وێنە: 964+
تەرمی پیاوێک لە خانەقین دۆزرایەوە
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
پاش ونبوونی بۆ ماوەی رۆژێک تەرمی پیاوێک لە دەورووبەری قەزای خانەقین دۆزرایەوە.
ئەو کەسە کاسبکار بووە و وەستای چاکردنی ئۆتۆمبێل بووە لە رۆژی یەکشەممەوە دیارنەمابوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 تەرمەکەی دۆزرایەوە.
تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی پۆلیس و بە هەماهەنگی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە دەشتی مەسفەی خانەقین دۆرراوەتەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، تەرمی ئەو کەسە پاش کوشتنی سووتێندراوە و تەرمەکەی نێژراوە