رووپەڕی پێشەوەی ماڵپەڕەکە. 964+
گۆڤارێکی زانکۆی کۆیە لە عێراق پلەیەکی زانستی جیاوازی بەدەستهێنا
964+
فەهمی نەبی
گۆڤاری ئارۆ لە زانکۆی کۆیە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان، ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت، بەمەش لەرووی پلەبەندییەوە دەکەوێتە پێش ئەو شەش زانکۆیەی لەسەر ئاستی عێراق ئەو پلەییان بەدەستهێنابێت.
ئیمپاکت فاکتەر، پێوەرێکە بۆ گۆڤاری زانستی، کە هەر دوو ساڵ جارێک بۆ گۆڤارەکان دەکرێت لەسەر بنەمای بەکارهێنانی زۆرترین توێژینەوەکانی ئەو گۆڤارە وەک سەرچاوە لەلایەن تویژەرانەوە، لەساڵی 1955 لەچوارچێوەی دامەزراندنی پەیمانگای توێژینەوە لە ئەمریکا دانراوە.
د.سەڵاح ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ئارۆ لە زانکۆی کۆیە بۆ 964 قسەیکرد وتی، گۆڤاری ئارۆ لەنێوان ساڵەکانی 2016 بۆ 2022 لەژێر چاودێری چڕی Clarivate Analytics بوو، لەماوەی شەش ساڵدا توێژینەوەکانی گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئیمپاکت فاکتەر بەدەستبهێنێت بە پلەی (IF=0.6) کە لەسەر ئاستی کوردستان بۆیەکەمجارە گۆڤارێک ئەو پلەیە بەدەست بهێنێت، لەسەر ئاستی عێراق پلەی پێش ئەو زانکۆیە کەوت کە هەمان ریزبەندیان بۆ کراوە.
د.سەڵاح ئیسماعیل ئەوەش دەڵێت، ئەم هەنگاوە بۆ ریزبەندی ساڵانەی زانکۆکان سودی زۆری بۆ زانکۆی کۆیە دەبێت.
گۆڤاری ئارۆ، گۆڤارێکی ئەندازیاری و زانستیە لەلایەن زانکۆی کۆیە ساڵی دووجار دەردەچێت، لەساڵی 2013 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە، تا ئێستا 20 ژمارەی لێ دەرچووە و 221 توێژینەوەی ناوخۆیی و بیانی بڵاوکردوەتەوە.
ئەمە لینکی گۆڤاری ئارۆیە.