كاسبكارانی بازاڕی رانیه گردبوونه‌وه و هێرشیان كرایه‌سه‌ر
964+
ژێوار خدر – رانیه
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاسبكار و فرۆشیاری میوه و سه‌وزه له ناو بازاڕی رانیه گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، هێزه ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
كاسبكاره‌كان، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌بوو، به‌رامبه‌ر دوورخستنه‌وه‌یان له ناو بازاڕ و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی دیكه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له كاسبكاره‌كان بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، هه‌موو رێنمایی و داواكارییه‌كانی شاره‌وانییان جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام شاره‌وانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرد.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و به شه‌ق و قۆنداغی چه‌كه‌كانیان له هه‌ندێكیان داون.
كاسبكاره‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاریكراوه تا كاسبیی تێدا بكه‌ن به كه‌ڵك نایه‌ت و ته‌نانه‌ت وتی، ئاژه‌ڵیش له‌وێدا ناتوانێت بحه‌وێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا