بەرهەمی پەتاتەی کوردستان 600 هەزار تۆنە

964+

پێشەوا محەمەد

بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە لە هەرێم 600 هەزار تۆنە و لە چاو چوار ساڵی رابردوو 200 هەزار تۆن زیادی کردووە.

لە هەرێمی کوردستان 30 جۆر پەتاتە بەرهەم دەهێندرێت.

964 لە بەدواداچوونێکیدا بۆی دەرکەوتووە، نرخی تۆنێک پەتاتە لەنێوان 375 بۆ 400 هەزار دیناردایە، داهاتی 600 هەزار تۆن پەتاتەکە ئەگەر هەر تۆنێک بە 400 هەزار دینار وەربگیرێت دەکاتە 240 ملیار دینار و ناگاتە دوو ملیۆن دۆلار.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم نرخی ئەو 600 هەزار تۆنە پەتاتەی بە 500 ملیۆن دینار خەمڵاندووە.

پێویستی ساڵانەی هەرێم بە پەتاتە کەمترە لە 130 تۆن و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق و کارگەکانی دروستکردنی جبس تەرخان دەکرێت.

“پشتگیریکردنی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆ و وەزارەتی کشتوکاڵ بووە، یەکێک لەو بەرهەمانەش کە زۆر گەشەی کردووە پەتاتەیە”، ئەوە قسەی هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمە بۆ 964.