هەر ماسی نییە قرژاڵ و كیسەڵیشە
خابوور خۆت ئامادەكە بۆ 10هەزار ماسی
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ پێنج هەزار پەنجە ماسی لە جۆری كارب خرانە نێو رووباری خابوورەوە.
موشیر محەمەد، قەیمقامی قەزای زاخۆ بە 964ی وت، ئەمە قۆناغی یەکەمە، کە جۆری کاربمان هەڵبژارد و قۆناغی
دووەم پێنج تا 10 هەزار ماسی لە جوری قرژاڵ و چەند کیسەڵەیێک دەکەینە ناو خابوورەوە.
رووباری خابوور، دەكەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە، بە ناوەراستی شارەكەدا تێدەپەڕێت و درێژیەكەی18 كیلۆمەترە، چەندین جۆری ماسی و كیسەڵ و بۆق و سەرەمیكوتە و ئاژەڵی جیاوازی تێدایە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد