نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه دروست ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دروستكردنی نەخۆشخانەیەکی نێودەڵەتیی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و ده‌بێته سەنتەرێکی گەورەی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پارێزگاری دهۆک، كه شه‌وی شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه، وەزیری تەندروستیی هه‌رێم و پارێزگاری دهۆک سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌یان كردووه و لەگەڵ وەبەرهێنەر و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کۆبوونەتەوە و جەختیان لەسەر تەواوکردنی پرۆژەکە و ئاسانکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەو مەبەستە دووپاتکردووەتەوە.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەكە، زەوی و ئاسانکاری و مۆڵەتی به كه‌رتی تایبه‌ت داوه، بڕیارە بە نوێترین ئامێری پزیشکی سەردەمیانە و سیستمێکی پێشكه‌وتووی تەندروستی بكه‌وێته‌كار.
نەخۆشخانەکە له سێ باڵەخانە پێكهاتووه و لەسەر رووبەری 11 هەزار و 300 مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، لە 17 نهۆم پێکهاتووە، 40 نۆرینگە، 130 قەرەوێڵە و شەش ژووری نەشتەرگەری، 80 ژووری تایبەتی نەخۆش و چەندین تاقیگە و بەشی دیکە لەخۆدەگرێت.