لە گەشتەی هەواڵەوە زانیاری بزانە
لە دوێنێ شەوەوە بومەلەرزە گەڕاوەتەوە
+964
ژووری هەواڵ
بومەلەرزە گەڕاوەتەوە و لە دوێنێ شەوەوە دوو جار لە هەرێمی کوردستان روویداوە و هەستی پێکراوە، دوێنێ شەو بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر و ئەم ئێورەش بە گوڕێ 3.7 پلە روویداوە.
لە حەجی ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکارانی ماڵی خودا، بە ڤیزای گەشتیاری یان عومرە، چوونەتە سعودیە و پابەندی هیچ رێکارێکی وڵاتەکانیان نەبوون.
له لایهن كۆمپانیایهكهوه به شۆفڵ بهشێكی بارهگای لقی گهرمیانی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان رووخێنرا و ئەو کارەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
قایمقامیەتی سۆران دەڵێت، بەهۆی چاککردنەوەی رێگاکەوە، سبەی یەکشەممە سایدی رۆشتن بۆ گەلی عەلی بەگ هەیە، بەڵام سایدی هاتنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.
بەشێک لە پارکەکانی هەولێر کێشەی کەمی ئاویان بۆ دروست بووە و بە گوێرەی وتەی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لەکۆی 75 بیری پارکەکانی هەولێر 10 بیر وشکی کردووە.