مانگی پێنج کەس دەخنکێن

هەینی شووم؛ حەوت کەس لە رووبارەکاندا خنکان

964+
ژووری هەواڵ

لە هەرێمی کوردستان و کەرکوکدا دوێنێ هەینی حەوت کەس لە ناو ئاوی رووبارەکاندا خنکاون.

بەشێکی زۆر لەو کەسانە بە مەبەستی خۆفێنککردنەوە سەردانی ئەو رووبارانەیان کردبوو.

ئەو حەوت کەسە چواریان لە رووباری خابووری زاخۆ، کەسێک لە زێی گەورە، یەک لە قەسرۆک و یەکێکی دیکەش لە سنوری قەزای دوبس خنکاون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 هەیەتی، لە ماوەی ئەمساڵی 2023دا و تا ئێستا، 50 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، کە ئەوە بە نزیکەیی دەکاتە هەشت کەس بۆ هەر مانگێک.

بە تەنیا لە قەزای زاخۆ، لە ئەمساڵدا 11 کەس خنکاون، کە بە نزیکەیی مانگانە دوو کەس دەکات.