لە سەھۆڵەکە کەس بریندار نەکراوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
درەنگانی ئەمشەو شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەسدا دروست بووە لە شەقامی سالم ناسراو بە سەھۆڵەکە، کەسێکیان بوراوەتەوە.
لە شەقامی سالم شەڕ لە نێوان گهنجێك و شۆفێری تەکسیەک روویداوە، ئهوهش بەھۆی پەڕینەوەی گەنجەکە بووە لە شەقامەکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، گەنجەکە چەقۆی بۆ شۆفێری تاکسیەکە دەرکردووە، لەوێدا پۆلیس تەقەی بە ئاسماندا کردووە و شۆفێری تاکسیەکە بوراوەتەوە.
شۆفێری تاکسیەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
لەسەر ئەم ڕووداوە دوو کەس دەستگیرکراون و براونەتە بنکەی پۆلیسی بەختیاری، دوای باش بوونی دۆخی شۆفێری تاکسیەکە ئەویش براوەتە بنکەی پۆلیس.
پێداچوونەوە: ئەحمەد عەبدوڵا