200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر تەرخانکرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر تەرخانکرا و بەو پارەیە بەشێک لە شوێنە کەلەپورییەکانی چاکدەکرێن و لە رووخان و لەنێوچوون دەپارێزرێن.

ئەمڕۆ هەینی 14.7.2023، نادر بابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لەئێستادا کار لەسەر ئەو شەقامە سەرەکییە دەکرێت کە هەردوو دەروازەکەی قەڵات پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەوە کاری لەپێشینەیە.

بڕیار وایە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا چەندین رێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ بکرێنەوە و “قەڵای هەولێر بکرێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری”.

لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە، نیهاد قوجە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێر بە 964ـی وت، پارەکە کەمە و “بەشی هیچ ناکات”.

بڕی 200 ملیۆن دینارەکە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دابیندەکرێت.