هەرێم ٥٪ـی پێویستییەکانی لە ناوخۆدا پڕ دەکاتەوە

قەبارەی هاوردەی ئەمساڵی هەرێم نزیکەی ١٨ ملیار دۆلارە

+964

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

قەبارەی هاوردەی هەرێم بۆ ئەمساڵ لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوە نزیکەی ١٨ ملیار دۆلارە. یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم دەڵێت، هەرێم بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بە رێژەی ٩٥٪ پشت بە دەرەوە دەبەستێت.

زانیارییەکانی یەکێتییەکە بۆ 964+ـی روون دەکاتەوە، ئێران و تورکیا دوو وڵاتی سەرەکین کە عێراق و هەرێم بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان پشتیان پێ دەبەستن.

“ئەمساڵ بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار هاوردەی کاڵا و شمەک لە تورکیاوە کراوە و بەشێکی بۆ عێراق بووە، هەروەها بە بەهای نزیکەی ٨ ملیار دۆلاریش لە ئێرانەوە شمەک هاوردە کراوە”، عەتا محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم وای بە 964+ وت.

لەناوخۆدا هەرێم توانای پڕکردنەوەی ٥٪ـی پێویستیییەکانی هەیە

دەشڵێت، لەناوخۆدا هەرێم توانای پڕکردنەوەی ٥٪ـی پێویستیییەکانی هەیە.

جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، هەرێمی کوردستان پێنج دەروازەی فەرمیی لەگەڵ وڵاتانی تورکیا و ئێران هەیە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتییارییان لێوە دەکرێت.