ئەو گوندەی خەریکی راوەماسین
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
گوندی کەندەگولە، سەر بە ناحیەی بجیلی قەزای ئاکرێیە، لەسەر لێواری زێی گەورەیە، 60 کیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە.
خەڵکی گوندی کەندەگول، زیاتر لە 40 ساڵە، لەسەر زێی گەورە خەریکی راوکردنی ماسین، منداڵ و گەورەکان، هەمووان راوچی و مەلەوانی زۆر بەتوانان.
ئەلەند لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی جومعە، دەچنە ناو بەلەمێک و دەیانەوێت ماسی راو بکەن، بەڵام چونکە تازە راوکردنی ماسی دەستیپێکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر کەمی ماسی دەستدەخەن.