چوار هەفتەیە نرخی زێڕ نەگۆڕاوە

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ یەك ئۆنسە زێڕ بە 1956 دۆلارە و لە ماوەی چوار هەفتەی رابردووا نرخەكەی بەو شێوەیە ماوەتەوە.

هەندرێن وەرتی، سەرۆكی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان، بە 964ی وت، نەگۆڕانی خواست لەسەر زێڕ و نەجوڵانی بازاڕە ئابوورییە گەورەكانی ئەمریكا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و چەند هۆكارێكی دیكەی سیاسی، لە پشت جێگیریی نرخی زێرەوەیە.

زێڕ و دۆلار پەیوەندیەكی بەهێزیان پێكەوە هەیە، ئێستا هیچ گۆڕانكارییەكی گەورە لە نرخی زێڕدا رووینەداوە، ئەوەش وایكردووە نرخی زێڕ جێگیربێت لە بازاڕە جیهانیەكاندا، هەندرێن وەرتی وای وت.

ئەمڕۆ نرخەكان لە بازاڕدا بەم شێوەیەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 475 هەزار دینارە

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 435 هەزار دینارە
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 415 هەزار دینارە
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 355 هەزار دینارە

عێراق یەكێكە وڵاتە بەهێزەكانی بازرگانیكردن بە زێڕ و خاوەنی یەدەگێكی زۆرە، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 96.3 تۆن بەوەش رێژەی لە 8.1% ی  کۆی یەدەگەکانی دیکەی پێکهێناوە، هاوكات ئەمەریکاش وەک یەکەم وڵات توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات و یەدەگی زێڕی  8 هەزار 133 تۆنە ، لە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی  3 هەزار و 362 تۆن.