دیمەنێك لە زێی بچوك. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
سێیهم تهرم له ئاوی زێی بچووک دۆزرایهوه
964+
كوردستان ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ماردینی تەمەن 13 ساڵ، ئەو کچەی لەگەڵ باپیرە و خوشکێکی لە زێی بچوکدا چوار رۆژ پێش ئێستا خنکان، دۆزرایەوە.
رۆژی 9.7.2023 یەکەم تەرم دۆزرایەوە کە باپیرەیان بوو، دواتر کچێکیان بە ناوی شایستە، کە تەمەنی 12 ساڵە، دوای دوورۆژ دۆزرایەوە و بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 7:30 خولەك تەرمی سێیەمیش دۆزرایەوە.
گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی كۆیە بە 964ی وت، ئەم بەیانییە تەرمەكەیان لە دووریی چەند كیلۆمەترێك لە شوێنی خنكانیان دۆزیەوە، كە لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا بە دوای تەرمەكەدا دەگەڕان.
وتیشی، بە هۆی ئەوەی ئاوەكە لێڵ و خێرایە و زێی بچووك ئاوێكی زۆری هەیە، نەیانتوانیوە زوو بیدۆزنەوە و 17 تیمی گەڕۆكی دەریایی بەدوایدا دەگەڕان.