کارکردن لە دروستکردنی هۆڵەکەدا لە هەڵەبجە - وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە
هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی هۆڵی رۆشنبیری
964+
پێشەوا محەمەد
شاری هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی هۆڵی رۆشنبیری و وا بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا تەواو بکرێت.
هۆڵەکە لە لایەن کۆمپانیای فۆر بریج بە سەرمایەی چوار ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، پێشتر هەڵەبجە هۆڵی رۆشنبیری نەبووە و ئەوەی ئێستا دەکرێت بە پێی ستانداردی هۆڵێکی مۆدێرن دەکرێت.
وتیشی، “هۆڵەکە لە چەندان بەشی جیاواز و چەند هۆڵێک پێک دێت و دوای شەش مانگی تر پێشکەشی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی هەڵەبجەی دەکەین”.