پاڵەوانیەتی هێزی لەش بۆ ئاستی لاوان ئەنجام دەدرێت

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی هێزی لەش بۆ یانە و هۆڵە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی لاوانی کوڕان بەرێوەدەچێت.

لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، فیدراسیۆنی هێزی لەشی کوردستان بەهاوکاری لقی سلێمانی لە هۆڵی مامۆستا هەڵگورد عارف، پاڵەوانیەتی هێزی لەش بۆ یانە و هۆڵە وەرزشییەکان دەکاتەوە.

هەژار قادر، سەرۆکی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی هێزی لەش بە 964ـی وت، پێشتر لەسەر ئاستی پێشکەتووان پاڵەوانیەتیان رێکخستووە، هەربۆیە ئەم پاڵەوانیەتییەش تایبەتە بە ئاستی لاوان.

وتیشی، یاریزانانی بەشداربوو لەم پاڵەوانیەتییەدا، لەسەر هەرسێ جۆری سکوات و پێنج پرێس و دیدلێفت رکابەری دەکەن و خاوەن پلەکانی یەکەم خەڵات دەکرێن.

بریارە سبەی پێنجشەممە 13.7.2023 کاتژمێر 2:30 پاڵەوانیەتییەکە دەست پێبکات و ماوەی دوو رۆژ ململانێکانی بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی