دوای 19 ساڵ چاو و دڵیان روون بووەیەوە

964+

ئاسۆ فەیسەڵ

لە رووداوێکی دەگمەندا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوو برا دوای 19 ساڵ بەیەکتر شادبوونەوە.

دوای ئەوەی بەهۆی ئاوارەییەوە لە ساڵی 2003  لەیەک دادەبڕێن برا بچووکەکە تەمەنی ئەوکات یەک ساڵان دەبێت ولە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت.

ئێستا ئەو برا بچوکە تەمەنی 20 ساڵەو دوای 19 ساڵ لەگەڵ برا گەوەرەکەی بۆیەکەم جار یەکیان بینیەوەو بەیەکتر شاد بوونەوە.

براکان بۆ 964 قسەدەکەن و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەو دیدارەی نێوانیان دوای ئەو ساڵانە زۆر.